الارجنتين الى الابد
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

مه‌رگێک پێش خۆر ئاوا بوون

2 مشترك

اذهب الى الأسفل

مه‌رگێک پێش خۆر ئاوا بوون Empty مه‌رگێک پێش خۆر ئاوا بوون

مُساهمة من طرف حوسين كوردى الأربعاء 22 يوليو 2009, 14:01

مه‌رگێک پێش خۆر ئاوا بوون

مه‌پرسه بۆ له ژێر نووری ئێواره‌دا
گیان ئه‌ده‌م و به‌ره‌و ئاسۆ هه‌نگاو ده‌نێم
نیگه‌ران مه‌به ئه‌زیزم
ئه‌وه ده‌ستی ڕۆژگاره به خوێنی من و تۆ سووره
من سهرابی ترم له‌و خه‌یاڵه‌ی شه‌وان بۆخۆت
ده‌یخولقێنیت
به‌د ترم له‌و شه‌ماڵه‌ی گه‌ڵا وه‌ریوه‌كان ده‌دات
به پهنجهرهكهتدا
من له‌سه‌ر ژێی گیتارهكهم هه‌ڵده‌له‌رزم
و كڕنووش بۆ خودا ده‌به‌م و ده‌ڵێم
ده‌رگای ئاسمانه‌كان به‌ڕوومدا دامه‌خه
خودایه... ... ... ... ... ... ...
من پێویستم به مشتێك له خۆشنوودی هه‌یه
ته‌نها مشتێك
ئه‌زیزی من
ئه‌وه من نیم له‌شه‌راب ئاڵترو له تری مۆرتربم
من له ڕه‌ژوو ڕهشتروو له به‌رد بی خاوه‌ن ترم
بڕۆ به دوای نه‌سیمی سوبحێكی تردا بگه‌ڕی
كه له په‌نجه‌كانی ئاورنگ بتكێت
نه‌ك مره‌كه‌بی به‌دبه‌ختی
بڕۆ دوور بڕ من توانای سه‌فه‌رم نه‌ماوه
له كوخێكی په‌ڕاوێزی
كه‌نار شاردا نیشته‌جێم و حه‌یران بۆ
نه‌زۆكی هیوا كانم ده‌بێژم
بڕۆ ئاوڕ له من و ئاسهواریشم مه‌ده‌ره‌وه
دواجار من خهراباتێكم لی به جی ده‌مێنێت
بایاقوشهكان ده‌یكه‌نه هێلانه‌و په‌ناگه‌ی خۆیان
من له‌م ئێواره پرتهقاڵییهدا ته‌نها بۆنی غووروری
ئه‌وانه ده‌كه‌م
كه ئاوڕ له په‌یڤه‌كانم ناده‌نه‌وه
دواجار وێرانه‌یه‌ك ماڵی منه
كه زۆر نابا ده‌چێته لاپه‌ڕه‌كانی دیرۆكهوه
به هه‌زاران دێڕی له‌سه‌ر ده‌نوسرێت
و به مه‌یدانی جه‌نگێكی كۆن ناوزه‌د ده‌كرێت
به مه‌یدانێك كه ئاسه‌واری گشت ئهسكهندهرهكانی
سه‌رده‌م بێت
گوڵم بڕۆ من میوه‌یه‌كی گه‌نیوی تاڵم ژیانم بۆ ترشاندنی
سێ‌و ته‌رخان كردووه
دواجار
من به‌كتریایی پهتایهكم
كه موو به‌له‌شی ئادهمییهكانهوه ناهێڵم
سه‌یرم مه‌كه
هه‌رگیز له‌چاوه‌كانم مه‌ڕوانه
پڕن له باڵنده‌ی مردوو
پڕن له نائومێدی و مردن
پڕن له خوێن و شوێنه‌واری كاره‌ساته
نهگلیسهكان... ... ... ... ... ... .

ئارام حه‌مه

حوسين كوردى
به ريوه به ر كشتى
به ريوه به ر كشتى

ذكر
عدد المشاركات : 31
العمر : 36
الارجنتين الى الابد : الارجنتين الى الابد
العمل/الترفيه : الموضف
المزاج : الرومانسي
تاريخ التسجيل : 24/03/2009

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

مه‌رگێک پێش خۆر ئاوا بوون Empty رد: مه‌رگێک پێش خۆر ئاوا بوون

مُساهمة من طرف هه فال1986 السبت 22 أغسطس 2009, 15:31

ده س خؤش به يز
هه فال1986
هه فال1986
مشرف
مشرف

ذكر
عدد المشاركات : 64
العمر : 38
الارجنتين الى الابد : الارجنتين الى الابد
العمل/الترفيه : موضف
المزاج : رومانسى
تاريخ التسجيل : 20/04/2009

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة

- مواضيع مماثلة

 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى